Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كان چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌


په‌یام 

خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخست و خۆپیشاندانه‌كانیش چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراقییان گرتۆته‌وه‌.

كارمه‌ندانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌باشوری عێراق ڕایانگه‌یاند نزیكه‌ی 100 خۆپیشانده‌ر كه‌ داوای كارو دامه‌زراندن و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كردووه‌، ڕێگای سه‌ره‌كی‌ به‌نده‌ره‌كه‌یان به‌ڕووی بارهه‌ڵـگره‌كاندا داخستووه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری فه‌رمانبه‌رێكی به‌نده‌ری ئوم قه‌سره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌" ڕێگای به‌نده‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخراوه‌و ڕێگه‌ به‌ هاتووچۆی بارهه‌ڵـگره‌كان نادرێت، لێپرسراوانی به‌نده‌ره‌كه‌ش داوایان له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان كردووه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی‌ شاری‌ به‌سره‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق تێیدا ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاڵۆزیه‌كانیشدا لێپرسراوێكی كه‌رتی نه‌وتی‌ به‌سره‌ ڕایگه‌یاندووه‌، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نزیك كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌كانی پارێزگاكه‌" نه‌بوه‌ته‌ هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی‌ كێڵـگه‌كان.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سره‌ نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ كاره‌باو نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، ئه‌مڕۆش بازنه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان فراوانتربووه‌و چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌.

785 جار خوێندراوەتەوە
13/07/2018

بابەتی زیاتر