Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق به‌سێ قۆناغ ده‌یه‌وێت داوای خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات


په‌یام

به‌ ئامانجی كۆتایی هێنان به‌ ئاڵۆزیه‌كانی‌ به‌سره‌، حكومه‌تی‌ عێراق ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی راسپێردراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌سره‌ ڕایگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان سێ پلانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌ پارێزگای به‌سره‌ی هه‌یه‌.

جه‌بار لعێبی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاری گشتی و ئاسایش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ تاوه‌كو مانگێك جێبه‌جێده‌كرێت.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی‌ عێراق بریاریداوه‌ یه‌كه‌یه‌كی شیرینكردنی ئاو دابمه‌زرێندرێت كه‌ رۆژانه‌ سێ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابین ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوێری و هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌دا بریاری زیادكردنی‌ بری كاره‌بای نیشتیمانی‌ بۆ دانیشتوانی‌ ئه‌و سنوره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتیشی، لیژنه‌ی وه‌زاری بڕیاریداوه‌ 10 هه‌زار هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ دابین بكات و به‌پێی چڕی دانیشتووانی قه‌زا و ناحیه‌كانیش كه‌ دامه‌زراندن ده‌یانگرێته‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.

297 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر