Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستیپێكرده‌وه‌


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی‌ ڕابردوو خۆپیشانده‌ران پاش ماوه‌یه‌ك له‌ گه‌مارۆدانی‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف كشانه‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌، هاوكات به‌هۆی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌ر شاره‌كه‌یان هه‌ڵـگرت.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ دوێنێ هاوڵاتیانی پارێزگای میسانی‌ باشوری‌ عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاوو كاره‌باو نه‌بوونی هه‌لی كاره‌وه‌ ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندخۆپیشانده‌رێك بوونه‌ قوربانی‌.

هاوكات حكومه‌تی‌ عێراق چه‌ند بریارێكی‌ به‌په‌له‌ی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ به‌سره‌ ده‌ركردو هێزێكی دژه‌تیرۆری ڕه‌وانه‌ی‌ شاری به‌سره‌ كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كێڵـگه‌و دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان له‌مه‌ترسی هێرشی خۆپیشانده‌ران.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌غدای پایته‌ختیشی گرته‌وه‌و دانیشتوانی‌ ناوچه‌ی شوعله‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای ئه‌وشاره‌و ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینه‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانیان كرد.

400 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر