Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاودرۆپ پەیوەندیکردنی هازارد بە ریاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەکات

په‌یام - سپۆرت

بریان لاودرۆپی دانیماڕکی و ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەواڵێکی گرنگی لەسەر پەیوەندیکردنی ئیدین هازاردی بەلجیکی و هێرشبەری بلوز بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بڵاوکردەوە.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لاودرۆپ وتی: چەند رۆژێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ هازارد کرد، ئەو پێی راگەیاندم لەم مانگەدا و دوابەدای کۆتایی هاتنی یاریەکانی مۆندیال پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

لاودرۆپ لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد هازارد لەم مۆندیالەدا جارێکی دیکەوە ئەوی سەلماند کە ئەو یاریزانێکی لێهاتووە و متمانەی بەخۆیەتی.

لە کۆتایی قسەکانیدا لاودرۆپ ئەوەشی ئاشکرا کرد هازارد ئاماژەی بەوەشکردووە چوونی بۆ ریاڵ مەدرید سوودی هەم بۆ خۆی هەم بۆ ریاڵیش دەبێت.

جێی بیرهێنانەوەیە زستانی رابردووش باوکی هازارد لە لێدوانێکدا رایگەیاند کوڕەکەی چاوەڕوانی گرێبەستی ریاڵ مەدرید دەکات.


1800 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر