Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ئه‌مڕۆ 60 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی 14ی ته‌موز تێپه‌ڕده‌بێت

په‌یام

ئه‌مڕۆ 60 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی 14ی ته‌موز و گۆڕانی سیسته‌می پاشایه‌تی بۆ كۆماری له‌ عێراق تێپه‌ڕده‌بێت.

له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 14ی ته‌موزی 1958 به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بوو ئه‌نجامدرا به‌سه‌ر مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م پاشای عێراق و خۆی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق ناساند.

له‌ میانی كوده‌تاكه‌دا، هه‌ریه‌كه له‌ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م و عه‌بدولئیلاهـ  هاشمی  و نوری سه‌عیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق كوژران.

له‌ دوای شۆڕشی 14ی ته‌موز بۆ ماوه‌یه‌ك كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر كرا و له‌ ده‌ستوری كۆماری عێراقیشدا بۆ یه‌كه‌مجار ناوی كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك  دوو نه‌ته‌وه‌ی یه‌كسان هات و دواتر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان سه‌یانهه‌ڵدایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 60ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌ سیستمی حوكمی له‌ عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات‌و تائێستا له‌سه‌ر ناوهێنانی‌ ئه‌و روداوه‌ ناكۆكی ‌‌و مشتومڕ هه‌یه‌، هه‌ندێك به‌ شۆڕش‌و هه‌ندێكی‌ دیكه‌ به‌ كوده‌تا ناوی‌ ده‌به‌ن.
به‌ڵام دوای ساڵانێك و گۆڕانكارییه‌كان كه‌ عێراقییه‌كان باج و خوێنیان دا له‌ پێناویدا هێشتا سیستمه‌كه‌ له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نییه‌ و ئێستاش خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن بۆ داواكردنی ماف و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و داوای شۆرشێكی‌ نوێ ده‌كه‌ن دژی گه‌نده‌ڵ  و سته‌مكاران.


484 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر