Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆدریچ: گرنگی بە تۆپی ئاڵتونی نادەم

په‌یام - سپۆرت 

لۆکا مۆدریجی کاپتنی هەڵبژاردەی کرواتیا رەتیدەکاتەوە گرنگی بە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بدات و ستایشی زالاتکۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەکەشی ده‌كات.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بۆ یاری کۆتایی مۆندیال بۆی سازکرابوو مۆدریچ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا سەبارەت بە بردنەوەی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی و چانسی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵوتنی وتی: سەرەڕای ئەوەی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی شتێکی جوانە بەڵام بۆ من گرنگ نیە، چونکە ئەو خەڵاتەکە تاکە کەسییەوە و ئامانجی سەرەکیم بردنەوەی نازناوی مۆندیالە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مۆدریچ سەبارەت بە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان ئاماژەی بەوەکرد زلاتکۆ کەسایەتی و راهێنەرێكی زۆر گرنگە بۆ ئەوان، کارەکانی وەک راهێنەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەیە و داوامان لێدەکات بە باشی یاری بکەین و ئەنجامی باش تۆمار بکەین.

لە کۆتایشدا مۆدریچ سەبارەت بە ماندزۆکیچی هێرشبەری هەڵبژاردەکەی وتی: ماندزۆکیچ لە هەموو روویەکەوە یاریزانێکی لێهاتووە، زۆر باش بیردەکاتەوە و تا کۆتا خولەک دەجەنگێت، زۆر دڵخۆشم بەو گۆڵەی لە ئینگلتەرای تۆمارکرد و هیواداریشم سبەینێ بەرانبەر فەرەنسا گۆڵ تۆمار بکاتەوە.


456 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر