Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق فراوانترده‌بێت‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌

په‌یام

خۆپیشاندانه‌كان له‌پارێزگای‌ به‌سره‌ سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌روازه‌ی‌ سه‌فوانی‌ سنوریی‌ نێوان عێراق و كوه‌یتیان داخست، له‌پارێزگای‌ بابلیش خۆپیشانده‌ران نووسینگه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌حزبی‌ ده‌عوه‌و فه‌زیله‌یان گه‌مارۆدا، له‌ شاری‌ حیلله‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پارێزگاكه‌ش چه‌ند ڕێگایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ شاره‌كه‌یان داخست.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵـگری‌ و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق ئاشكرایانكرد: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ هه‌رحاڵه‌تێكی‌ له‌ناكاوی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ باشور.

هاوكات شه‌وی‌ ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاری‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ی‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ بۆ داوای‌ ڕه‌وای‌ خۆپیشانده‌ران، جه‌ختیكرده‌وه‌ حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.


610 جار خوێندراوەتەوە
14/07/2018

بابەتی زیاتر