Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. خۆپیشانده‌ران چوونه‌ نێو بینای‌ پارێزگاو ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگاوه‌

په‌یام

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و، خۆپیشانده‌ران به‌ده‌م هوتافكێشان بۆ داواكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌نێو شوێنه‌ گشتییه‌كانی‌ شاره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌، دواتریش خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌یان به‌ره‌و بینای‌ پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ گۆڕی‌ و، كۆنترۆڵیان كردن.

به‌پێی‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ له‌ به‌سره‌ ڕاگیراوه‌ و قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان ته‌قه‌ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن.

له‌ شاری‌ نه‌جه‌فیش خۆپیشاندان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و، به‌پێی‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان خۆپیشانده‌رێكیش به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانیش بۆ كۆتاییهێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و بابل و زیقار ده‌ستیان به‌ ڕه‌شبگیریی‌ خۆپیشانده‌ران و هاووڵاتیان كردووه‌ و، ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر كراون.


558 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر