Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی حه‌وت بڕیاری له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ركرد

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به‌ خوپیشاندانه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌وت بڕیاری له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ركرد.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: عه‌بادی حه‌وت بڕیاری له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ركردوه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، عه‌بادی بڕیاریداوه‌ زیاتر له‌ سێ تریلیۆن دینار بۆ به‌سره‌ ته‌رخان بكرێت بۆ باشكردنی كه‌رتی ئاو و تۆڕی كاره‌با و كه‌رتی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان له‌و پارێزگایانه‌ فراوان و خێرا ده‌كرێن، هاوكات به‌پێی سیستمێكی دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌لی دامه‌زراندن بۆ بێكاره‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت. 

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌بێت ئاوی زیاتر بۆ پارێزگاكانی به‌سره‌ و زیقار و موسه‌ننا و دیوانیه‌ به‌ربدرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها عه‌بادی بڕیاریداوه‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.
چه‌ند ڕۆژێكه‌، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و ته‌زووی كاره‌باوه‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی باشوری عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌و، تادێت بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش فراوانترده‌بن. 



1166 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر