Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێستهام گواستنەوەی ئەندرسۆنی راگەیاند

په‌یام - سپۆرت

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی گواستنەوەی فلیپی ئەندرسۆنی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی لازیۆیی ئیتاڵیا راگەیاند.

لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی وێستهام فلیپی ئەندرسۆنی بە میدیاکان وەک یاریزانی نوێی یانەکە ناساند، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە ئەنجام درا بوو، گرێبەستی ئەندرسۆن لەگەڵ وێستهام ماوەی چوار وەرز دەخایەنێت، هەرچەندە نرخی گواستنەوەی ئەندرسۆن ئاشکرا نەکراوە بەلام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ کەوت بێت.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ پێگەی یانە نوێیەکەی ئەندرسۆن وتی: زۆر دڵخۆشم بەوەی پەیوەندیم بە یانەکی وەک وێستهامەوە کردووە، چونکە چەندین یاریزانی گەورەی وەک کارلۆس تیڤێز و بۆبی مۆر و دی کانیۆ یاریان لەو یانەیەدا کردووە.

جێی ئاماژەیە گواستنەوەی ئەندرسۆن دەکاتە حەوتەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی یانە لەندەنیەکە. 

786 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر