Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ عێراق چه‌ند كوژراوێك‌و ده‌یان برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

خۆپیشاندان له‌ شه‌ش پارێزگای‌ عێراق به‌رده‌وامه‌و چه‌ند كوژراوێك و ده‌یان برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. باری‌ نائاسایی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆپیشاندان ڕاگه‌یه‌ندراو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ نه‌جه‌فیش له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخرایه‌وه‌.

خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیانی‌ عێراق بۆ داواكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ به‌رفراوانبووندایه‌ و، له‌ پارێزگاكانی‌ به‌سره‌ و نه‌جه‌ف و زیقار و میسان و قادسیه‌ و موسه‌ننا خۆپیشاندان درێژه‌ی‌ هه‌یه‌.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی‌ به‌سره‌ چوونه‌ نێو بینای‌ پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ گازی‌ فرمێسكڕێژ و فیشه‌ك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌.

به‌پێی‌ دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دوو خۆپیشانده‌ر له‌ به‌سره‌ كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو خۆپیشانده‌ر كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ڕۆژانی‌ ڕابردووی‌ میسان بریندار بوون و، خۆپیشانده‌رێكیش له‌ نه‌جه‌ف به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی‌ میدیا عێراقییه‌كان، زیاتر له‌ 10 خۆپیشانده‌ر له‌ دیوانییه‌ بریندار بوون و، ئۆتۆمبێلێكی‌ پۆلیس ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری‌ له‌ زیقار شێلاوه‌، له‌ میسان باره‌گای‌ حزبه‌كانی‌ ده‌عوه‌ و به‌در و فه‌زیله‌ سووتێنران و، تا ئێستاش له‌و پارێزگایانه‌ی‌ عێراق كه‌ خۆپیشاندانیان تێدایه‌، باره‌گای‌ نۆ حیزب سووتێنراون.

باری‌ نائاسایی‌ و قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ له‌و ناوچانه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ خۆپیشاندانیان تێدایه‌، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقیش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ نه‌جه‌فی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌.

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ئێران و ئوردن بۆ نه‌جه‌ف ڕاگیران و، هێزێكی‌ زۆر بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی‌ عێراق بڵاوه‌یانپێكراوه‌.



596 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر