Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماری‌ 6 مانگی‌ رابردووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌

په‌یام

له‌ ئاماری‌ 6 مانگی‌ رابردووی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیدا هاتووه‌ له‌ كۆی‌ 103 ئافره‌ت و 34 منداڵی‌ داڵده‌دراو 72 ژن و 24 منداڵیان به‌ چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌كانیان گه‌رێندراوه‌نه‌ته‌وه‌ ناو خێزانه‌كانیان.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا عومه‌ر گوڵپی به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، پرۆسه‌ی‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌كاندا له‌ قۆناغی‌ كۆتایدایه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا راده‌گه‌ێنرێت كه‌ به‌ وته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ سالێكه‌ له‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ سنووری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی‌ ئه‌وان كۆتایی‌ پێهاتووه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ ئاماره‌كاندا به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاشكرایده‌كات كۆی‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخان كراوه‌یی‌ 6 مانگی‌ رابردووی‌ دیوانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ 12 ملیۆن دینار بووه‌ كه‌ ته‌نها داهاتی‌ ئه‌و 6 مانگه‌ 10 ملیۆن دینار بووه‌ كه‌ گه‌رێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ گشتی‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد دۆخی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ خراپه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ 6مانگی‌ رابردوودا ته‌نها موچه‌ی‌ مانگه‌كانی‌ 7 و 8 و 9 ساڵی‌ پێشوویان وه‌رگرتووه‌. 


571 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر