Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌.. چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌فه‌ر حه‌والی زاناو بانگخوازی ئیسلامی ده‌ستگیركراوه‌

په‌یام

چه‌ند ڕۆژێكه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سعودیه‌ (سه‌فه‌ر حه‌والی) زانا ‌و بانگخوازی ئیسلامییان ده‌ستگیر كردووه‌‌و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه‌.

له‌ نوێترین زانیارییدا له‌وباره‌وه‌، ئه‌ژماری (به‌ندكراوانی ڕا) له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشی چوونه‌ته‌ گوندی (حه‌واله‌)‌و شێخ سه‌فه‌ر حه‌والی 68 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه‌‌و بۆ به‌ندیخانه‌یان گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌ژماری (به‌ندكراوانی ڕا) كه‌ گرنگی به‌ هه‌واڵ‌و زانیاری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ سعودیه‌ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بۆچوونی جیاواز ده‌ستگیر ده‌كرێن "له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی حه‌والی، هێزێكی دیكه‌ی‌ ئه‌منیی به‌سه‌ر ماڵی شێخ سه‌عدوڵڵای برای (حه‌والی)یان داوه‌‌و بۆ شوێنێكی نه‌زانراویان گواستووه‌ته‌وه‌".

زانیارییه‌كانی هه‌مان ئه‌ژماری تویته‌ر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ سه‌فه‌ر حه‌والیان له‌ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی (عه‌بدوڵڵا)‌و (عه‌بدوڕڕه‌حمان) جیاكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوابه‌دوای‌ باوكیان ده‌ستگیر كراون.

ده‌ستگیركردنی (شێخ سه‌فه‌ر حه‌والی) زانا‌و بانگخوازی ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سعودیه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ ناوبراو كتێبێكی له‌ژێر ناوی (موسڵمانان‌و شارستانییه‌تی خۆرئاوا) نووسیوه‌‌و تیایدا ڕه‌خنه‌ی‌ له‌و خه‌رجییه‌ زۆره‌ گرتووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ بۆ پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نێوه‌ڕاستی ساڵی ڕابردوو خه‌رجیان كردووه‌.

 له‌ ئێستادا ده‌یان زانا و بانگخواز و ڕۆشنبیری سعودی هاوشێوه‌ی (سه‌لمان عۆده‌)‌و (عیوه‌ز قه‌ڕنی)‌و (عه‌بدوڵڵا حامد)‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دان.


1180 جار خوێندراوەتەوە
15/07/2018

بابەتی زیاتر