Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت


په‌یام

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ دیداره‌كه‌ نییه‌، به‌ڵام هیواداره‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌رێنیی‌ هه‌بێت.

وه‌كو پێشتر بڕیاری‌ له‌باره‌وه‌ دراوه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان دۆناڵد ره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕووسیا، له‌ هێلیسنكیی‌ پایته‌ختی‌ فینله‌ندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

دۆناڵد تره‌مپ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شاری‌ هێلیسنكی‌ و چاوه‌ڕوانی‌ ڤلادیمێر پۆتین ده‌كات، پێشتر ڕایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ زۆری‌ له‌ دیداره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پۆتین نییه‌، به‌ڵام هیواداره‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌رێنیی‌ هه‌بێت".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ قه‌یرانی‌ سیاسیی‌ سووریا و په‌ره‌سه‌ندنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ و كێشه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕسته‌وه‌ ده‌كه‌ن".

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ ڕووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌مریكا و، چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ ئێران و قه‌یرانی‌ ئۆكرانیاش گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.
پێشتر جان بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندبوو "هه‌ردوولاڕێككه‌وتوون كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كاری‌ دیاریكراوی‌ نه‌بێت".

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ دیداری‌ نێوان تره‌مپ و پۆتین، له‌ شاری‌ هێلیسنكی‌ خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیان دژی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌مریكا و ڕووسیا له‌ جیهاندا ئه‌نجام درا. 

412 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر