Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێکهاتەی نموونەیی مۆندیالی رووسیا ئاشکرا کرا

په‌یام - سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا ناوی ١١ یاریزانی وەک باشترین پێکهاتەی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا بڵاوکردەوە و هەڵبژاردەیی فەرەنساش بە چوار یاریزان پشکی شێری بەرکەوتووە.

پێگەی بین سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە، فیفا ١١ یاریزانی وەک باشترینەکانی مۆندیال وەک پێکهاتەی نموونەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا فەرەنسییەکان بە چوار یاریزان و کرواتییەکان بە دوو یاریزان و بەلجیکییەکانیش بە دوو یاریزان بەشدارن.

پێکهاتەکەش بریتی بوو لە، گۆڵچی.. تیبۆ کۆرتوا، بەرگریکاران.. کیران تریپێیەر، رەفائێل ڤاران، دیگۆ گۆدین، لۆکاس هێرناندز، لە هێڵی ناوەند.. پۆڵ پۆگبا، لۆکا مۆدریچ، فلیپی کۆتینۆ، لە هێرشبەریش.. کیلیان مباپێ، ئیدین هازارد، ئیڤان پرێسیچ.

جێی ئاماژەیە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی پێیان وایە دەبوو ئەنگۆلۆ کانتێی یاریزانی هێڵی ناوەندی فەرەنسا لە پێکهاتەدا بووایە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ئەو یاریزانە ڕۆڵێکی گەورەی لە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا هەبووە.

2145 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر