Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نهێنی شەڕی نێوان میسی و یاریزانێکی ئەرجەنتین ئاشکرا دەبێت

په‌یام - سپۆرت

نیکۆلاس بۆردیسیۆی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی نهێنی شەڕی خۆی لەگەڵ لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشکرا دەکات.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی بۆردیسیۆ نهێنییەکی درکاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە یەکێک لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ میسی تووشی دەمەقاڵی بوون، بۆردیسیۆ لەو بارەیەوە دەڵێت: لە یەکێک لە یارییەکانی ئەرجەنتین میسی داوا کرد تۆپەکەی بدەمێ، سەرەڕای ئەوەی منیش ویستیم تۆپەکە بدەمە میسی، بەڵام کەمێک دواکەوتم و نەمواتنی تۆپەکه‌ی بۆ بگوازمە، ئەمەش بووەم هۆی تووڕە بوونی میسی و منیش بە هەمان شێوەی لەو رەفتاری میسی تووڕە بوومەوە.

بۆردیسۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە دوای تەواوبوونی یارییەکە و چوونیان بۆ ژووری جلگۆڕین لەگەڵ میسی تووشی شەڕ بوون، بەڵام یاریزانەکانی هاوڕێیان ناوبژییان کردووە و کۆتاییان بە ئاڵۆزییەکە هێناوە.
لە کۆتایشدا بۆردیسیۆ ئاماژەی بەوە کردووە لە کۆتاییشدا ئاڵۆزییەکە نەماوە و هەموو شتێک بەرەو باشی چووە.

جێی ئاماژەی بۆردسیۆ کۆتا یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە لە مانگی 11ی ساڵی 2011 ئەنجام داوە و بەشداری 49 یاری هەڵبژاردەکەی کردووە.

8346 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر