Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن كۆتاییهاتنی جیاكردنه‌وه‌‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی له‌دهۆك ڕاگه‌یاند

په‌یام

كۆمیسیۆنی  هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی له‌ پارێزگای دهۆك راگه‌یاند.

وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی له‌ ناوه‌ند و وێستگه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ره‌، له‌ سنوری پارێزگای دهۆك كۆتاییهاتوه‌ و ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی پێكهاتو له‌ دادوه‌ران سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی پرۆسه‌كه‌یان كردوه‌.

له‌یس جابر وته‌بێژی كۆمیسیۆن وتیشی "ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێناوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و سندوقانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ براونه‌ته‌ هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌و هۆڵه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوه‌".

به‌پێی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ رۆژی شه‌شی حوزه‌یران ده‌نگی له‌سه‌ردرا، ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ (100%)ی ده‌نگه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌رانی جێگره‌وه‌ی كۆمیسیۆن ته‌نها ده‌نگه‌كانی ئه‌و سندوقانه‌ به‌ده‌ست جیاده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌.


355 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر