Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتیان له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست‌و باشووری‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

په‌یام

خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیان له‌ پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عێراق به‌رده‌وامه‌، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقیش ڕایگه‌یاند: 487 كه‌س بریندار بوون، ته‌ندروستیش ده‌ڵێت هه‌شت كه‌س كوژراون.

ئه‌مڕۆیش خۆپیشاندانی‌ هاووڵاتیان له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری‌ عێراق درێژه‌ی‌ هه‌بوو و، له‌ شاره‌كانی‌ به‌سره‌ و موسه‌ننا و نه‌جه‌ف خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی‌ هه‌ندێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان، له‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا سێ‌ خۆپیشانده‌ر كوژراون و 90 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ڕایگه‌یاند "تا ئێستا 478 كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا بریندار بوون كه‌ 274 كه‌سیان ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن، به‌ڵام ئاماژه‌ی‌ به‌ ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان نه‌كردووه‌".

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌یف به‌در، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "هه‌شت كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون، كه‌ سێ‌ كه‌س له‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا و دوو كه‌س له‌ به‌سره‌ و دوو كه‌سی‌ دیكه‌ له‌ نه‌جه‌ف و ئه‌وی‌ دیكه‌شیان له‌ كه‌ربه‌لا بووه‌".

به‌پێی‌ ئه‌و ئامارانه‌یش كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 20 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ كوژراون، هه‌ندێ‌ سه‌رچاوه‌ش باس له‌ كوژرانی‌ 11 خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن.


413 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر