Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: ڕێگه‌ به‌ ئێران ناده‌ین سوود له‌ گۆڕه‌پانی‌ سووریا وه‌ربگرێت

په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا و ڕووسیا له‌ فینله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ ڕایگه‌یاند: ڕێگه‌ به‌ ئێران ناده‌ن سوود له‌ گۆڕه‌پانی‌ سووریا وه‌ربگرێت، پۆتیشن كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدار وه‌سفكرد.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ لووتكه‌ی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕووسیا، له‌ هێلیسنكیی‌ پایته‌ختی‌ فینله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو. پاش چوار كاتژمێر له‌ كۆبوونه‌وه‌، تره‌مپ و پۆتین كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند "قه‌یرانی سووریا زۆر ئاڵۆزه‌، به‌ڵام كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕزگاركردنی گیانی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌و وڵاته‌".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی‌ "ئه‌مریكا له‌ سووریا به‌ره‌نگاریی سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌ دژی داعش ئه‌نجام داوه‌ و، ڕێگه‌ ناده‌ن ئێران سوود له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ وه‌ربگرێ".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڤلادمیر پۆتین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ "سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدار" وه‌سفكرد و، رایگه‌یاند "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بووه‌ته‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات".


577 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر