Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کریستیانۆ: بۆ پشوودان رووم لە یۆڤانتۆس نەکردووە و دەمەوێت مێژوو بۆ ئەو یانەیە بنووسمەوە

په‌یام - سپۆرت

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایدەگەیەنێت گرنگی بە تەمەن نادات و زانیوێتی خولی ئیتاڵی قورسە و بۆ سەرکێشی رووی لەو خولە کردووە.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی بۆ ناساندنی وەک یاریزانی نوێی خانمەپیرەکە بۆی سازکرا بوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ وتی: کۆمەڵیک یاریزان هەن کە دەگەنە تەمەنی 34 ساڵی وا هەست دەکەن ژیانی پێشەگەرییان کۆتایی هاتووە، بەڵام من جیاوازم و بۆ پشوودان نەهاتوومەتە یۆڤانتۆس، سەرەڕای ئەوەی دەزانم خولی ئیتاڵی زۆر قورس، بەڵام من دەمەوێت سەرکێشێ بکەم و بە تەواوەتی بۆ ئەو کارەش ئامادەم، بۆ پشوودان رووم لە یۆڤانتۆس نەکردووە و دەمەوێت مێژوو بۆ ئەو یانەیە بنووسمەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دۆن ئاماژەی بەوەکرد ئاواتەخواز لە بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی و چامپیۆنس لیگیشدا بتوانێت یارمەتی یۆڤانتۆس بدات بەتایبەتی کە یانەکە تەنیا یەک هەنگاوێک لەو نازناوەوە دوور بووە.

باشترین یاریزانی جیهان بۆ وەرزی رابردوو سەبارەت بە وەڵامی پەیامنێرا و بەتایبەتی بوونی میسی وەک رکابەر وتی: هیچ یاریزانێک بە چاوی رکاربەر سەیر ناکەم.

لە کۆتایشدا کریستیانۆ ئامادەیی خۆی لە رووی جەستەیی و دەروونی و سۆزدارییەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد 30 ئەم مانگە یەکەم مەشق و راهێنان بۆ وەرزی نوێ دەست پێدەکات، سەبارەت بە باڵاندۆریش وتی: من بیر لەوە ناکەمەوە بەدڵنیاییەوە هەوڵ دەدەم یاریەکان ببەمەوە و باشترین بم بەڵام کەس نازانێت کێ ئەو خەڵاتە دەباتەوە.


640 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر