Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لۆبیتیگی: ریاڵ مەدرید توانای رووبەرووبوونەوەی هەموو یانەیەکی هەیە


په‌یام ـ سپۆرت 

جولیان لۆبیتیگی راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید جگە لەوەی خۆشەویتی لە رادەبەدەری بۆ یانەکەی شاهانە دەڕبڕی لەهەمانکاتێشدا ئامادەیی یانەکەی بۆ هەموو رووبەروبوونەوەیەک راگەیاند.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی یانەکەی لۆبیتیگی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید وتی: ئێمە خاوەنی تیمێکی زۆر باشین، لە تواناماندا هەیە رووبەرووی هەموو ئەو سەرکێشیانە ببینەوە کە لەسەر رێگاکەمانە، بەڵام هەندێ گۆڕانکاری بچوک لە یانەکەدا روویداوە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرە نوێیەکەی مێرنگی ئەوەی ئاشکرا کرد کە خۆشەویستییەکی لە رادەبەدەری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و زۆریش دڵخۆشە بۆ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە گەراوەتەوە و بە ماڵی دووەمی وەسفی کرد.

لە کۆتایشدا لۆبیتیگی وتی: پێویستە بە خێرا و بە باشی مەشق و راهێنانەکانمان دەستپێبکەن ئەمەش لە پێناو بردنەوەی یەکەم نازناوی کە لە ١٥ی مانگی داهاتوو بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامی سۆپەری ئەوروپی رووبەرووی یەک دەبینەوە.

جێی ئاماژەیە لۆبیتیگی لە وەرزی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ لە کاستیایی ریاڵ مەدرید وەک راهێنەر کاری کردووە و لە ١٣ی مانگی رابردوو یەک رۆژ پێش دەستپێکردنی مۆندیال وەک راهێنەری تیمی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید دەستنیشان کراوە، بەڵام دواتر لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانییەوە لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.

1530 جار خوێندراوەتەوە
16/07/2018

بابەتی زیاتر