Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان؛ به‌ریتانیا ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نیگه‌رانیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ به‌رده‌وامیی‌ پێشێلكاریی‌ مافی‌ ڕاده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و، ده‌ڵێت: له‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ 46 كه‌یسی‌ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن له‌ دژی‌ ڕۆژنامه‌نووسان تۆمار كراون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕاپۆرتی خۆی‌ بۆ ساڵی‌ 2017 سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی‌ مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی له‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ 72 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌.

به‌شێكی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ تایبه‌ت كراوه‌ به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ تێیدا هاتووه‌ "پێشێلكاری‌ به‌رانبه‌ر مافی ئازادایی ڕاده‌ربڕین به‌رده‌وامه‌ و، به‌ریتانیا له‌وباره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانه‌".

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌ "چه‌ندین ڕاپۆرتمان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووسان و داخستنی ئه‌و ده‌زگا ڕۆشنبیری‌ و ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و، ڕێگرییان لێ كراوه‌ ڕووماڵی چالاكییه‌ حكومییه‌كان بكه‌ن".

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا، له‌ سه‌روبه‌ندی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ 25ی‌ ئه‌یلوولدا پێشێلكاری‌ به‌رانبه‌ر ئازادیی‌ ڕاده‌ربڕین و داخستنی‌ ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كان زیاتر بووه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌باره‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، 46 حاڵه‌تی‌ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ دژی‌ ڕۆژنامه‌نووسان و داخستنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان تۆمار كردووه‌".

475 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر