Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كڕواتیه‌كان وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازیان له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد

په‌یام - سپۆرت

هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا له‌ زه‌گره‌بی پایته‌خت به‌ گه‌رم و گوڕییه‌كی بێ وێنه‌وه‌ پێشوازیان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد.

كڕواتیا كه‌ توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بگاته‌ یاری كۆتایی مۆندیال و پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ وه‌ك پاڵه‌وان رێزیان لێگیرا و 550 هه‌زار هانده‌ر  بۆ پێشوازی له‌ پاڵه‌وانه‌كانیان ئاماده‌ بوون.

هانده‌ران و یاریزانان به‌ بۆنه‌ی پله‌ی دووه‌می مۆندیاله‌وه‌ دوێنێ پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان تا دره‌نگانێكی شه‌و ئاهه‌نگی خۆشیان گێرا، یاریزانانیش په‌یمانی ئه‌وه‌یان به‌ هانده‌راندا كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ركه‌وتن تا گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ و گه‌یشتن به‌ یه‌كێك له‌ سه‌كۆكانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌ داهاتوودا.


346 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر