Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راهێنەری ئایسلەندا دەستی لەکارکێشایەوە

سپۆرت ـ په‌یام 

هێمری هاڵگریمسۆنی راهێنەری ئایسلەندا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەشییەوە داواکەی قبوڵ کرا.

پاش حەوت ساڵ کارکردن وەک یاریدەدەر و دواتر راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دواجار هڵگریمسۆن وازهێنانی لە راهێنەرایەتی ئایسلەندا راگەیاند، ئەمەش پاش ئەوەی ئەم راهێنەرە توانی دوو باشترین دەستکەوت بۆ وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، لە یۆرۆی ٢٠١٦دا هاڵگریمسۆن توانی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە قۆناغی جارەکی کۆتایی و لەو قۆناغەشدا لەسەردەتی هەڵبژاردەی فەرەنسای میوانداری پاڵەوانێتییەکە ماڵئاوایی کرد.
دواتریش توانی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکاندا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا سەربخات و لە قۆناغی کۆمەڵەکانیشدا وەک هەڵبژاردەیەکی قورس دەرکەوتوو و توانی لە یەکەم یاریدا بەرانبەر ئەرجەنتین یەکسان بێت.
جێی ئاماژەیە هاڵگریمسۆن سەرەتایی ساڵی ٢٠١٢ وەک یاریدەدەری راهێنەر لە تیمی هونەری هەڵبژاردەکەی دەرکەوتووە و دواتریش راهێنەری هونەری وەرگرتبوو.

624 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر