Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت كاره‌با له‌ سعودییه‌وه‌ هاورده‌ بكات


په‌یام

سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی کارەبا سەردانی سعوودیە دەکات.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری پلاندانان، سەلمان جومەیلی پێکھێنراوە کە ھەریەکە لە وەزیرانی نەوت، جەبار لعێبی و وەزیری کارەبا، قاسم فەھداوی و وەزیری گواستنەوە، کازم فنجان حەمامی لەخۆدەگرێت.

ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە، بە ھۆی نەبوونی ئاو، کارەبا و بێکاری خۆپیشاندان ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردووەتەوە وەزیری پلاندانان، سەلمان جومەیلی رایگەیاندووە سبەی چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێک کە ھەریەکە لە وەزیرانی نەوت، جەبار لعێبی و وەزیری کارەبا، قاسم فەھداوی و وەزیری گواستنەوە، کازم فنجان حەمامی لەخۆدەگرێت بەرەو شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە بەرێدەکەوێت.

وەزیری پلاندانانی عێراق ئەوەشی روونکردووەتەوە کە دۆسیەی وزە کە کارەبا و سووتەمەنی دەگرێتەوە، یەکێک لەو مەژارە سەرەکییەکان دەبێت کە ئەوان لەگەڵ لایەنی سعوودی قسەی لەسەر دەکەن.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت، دوێنێ دووشەممە وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە نەیاتوانیوە ئێران رازی بکەن بۆ ئەوەی کارەبا بە عێراق بدات.

449 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر