Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارما مەترسی دووبارە دابەزینی بۆ ریزی یانە پلە دووه‌كان هەیە

په‌یام - سپۆرت

یانەی پارمای ئیتاڵی مەترسی ئەوەی بۆ دروست بووە جارێکی دیکە سزا بدرێت و بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دەبەزینرێتەوە، ئەمەش پاش ئاشکرا بوونی نامەیەک کە  تیایدا داوای یارمەتییان لە یاریزانێکی یانەی بەرانبەریان کردووە. 

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەو نامە نهێنیەیی یانەی پارما دەستپێکردووە و سەرچاوەکانی ئەو وڵاتەش ئەوەیان بلاوکردۆتەوە، یانەی پارما بە نامەیەکی تایبەت و نهێنی داوایان لە ئیمانیۆل کالایۆی یاریزانی سپێنزیا کردبوو لە یاری نێوانیاندا بواریان بداتێ تا ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن، لە ئێستاشدا دادگای وەرزشی ئیتاڵیا لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکەشدا، ئەوا یانەی پارما دوو خاڵی لێوەردەگیرێتەوە و بەو هۆیەشەوە بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیتاڵیا جارێکی دیکە دادەبەزێنرێتەوە.

لە هەمانکاتیشدا یاریزانەکە بۆ چوار ساڵ سزا راگیرانی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بە بڕی 50 هەزار یۆرۆ غرامە دەکرێت.

جێی ئاماژەیە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی پارما توانی دوای چوار ساڵ دواجار بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیتاڵیا بگەرێتەوە، کە پێشتر بەهۆی مایەپووچ بوونەوە بۆ ریزی یانە پلە چوارەکان دابەزێنرا بوو.

1098 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر