Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیڤەرپووڵ لە گواستنەوەی ئالیسۆنی گۆڵچی نزیکبۆتەوە

په‌یام - سپۆرت

یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی لە گواستنەوەی ئالیسۆن پیکەری بەرازیلی و گۆڵچی یانەی رۆمایی ئیتاڵی نزیکدەبێتەوە.

تۆڕی سکای سپۆڕتسی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، کۆبوونەوەکانی هەردوو یانەی ئینگلیزی و ئیتاڵییه‌کە سەبارەت بە گواستنەوەی ئالسۆنی گۆڵچی بە باشی بەرێوەچووە، یانەی ڕۆما بە 70 ملیۆن یۆرۆکەی یانەی لێڤەرپووڵ رازی بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بەو گواستنەوە بهینرێت و وەرزی داهاتوو گۆڵچییە بەرازیلییەکە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی ریدز بکات.

جێی ئاماژەیە وەرزی رابردوو ئالیسۆن ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی ڕۆما نیشاندا و توانی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەلای خۆیدا رابکێشێت، هەرچی یانەی لێڤەرپووڵیش بوو بەهۆی هەڵەی لۆرێس کاریۆسی گۆڵچییەوە لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگدا شکستی هێنا.

673 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر