Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاغجه‌له‌ر.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌؛ 33 دۆنم پووش‌و پاوه‌نی‌ سنووره‌كه‌ سووتاون


په‌یام

له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگی‌ رابردوودا له‌ سنووری‌ ناحییه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ری‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ 15 حاڵه‌تی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمار كراون و به‌هۆیه‌وه‌ 33 دۆنم پووش‌و پاوه‌نی‌ سنووره‌كه‌ سووتاون.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحییه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ر داوای له‌ هاوولاَتیان كرد له‌ وه‌رزی هاویندا ئاگربڕ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا كه‌مترین زیان به‌ پووش و پاوه‌نی‌ سنووره‌كه‌ بكه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌، هێمن به‌هجه‌ت وتی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ناسراون و تا ئێستا هیچ كه‌سێكیش سكالاَی‌ تۆمار نه‌كردووه‌ بۆیه‌ هیچ كه‌سێك له‌ سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

421 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر