Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كوێت ئاماده‌یی نیشانداوه‌ هاوكاری عێراق بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیدا



به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با، هه‌ردوو  وه‌زیری كاره‌با و پلاندانان سه‌ردانی سعودییه‌ ده‌كه‌ن و، كوێتیش ئاماده‌یی بۆ هاریكاری عێراق نیشاندا.  

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌،  به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ریه‌ك له‌قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌باو، سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی ڕاسپاردوه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن و، گرێبه‌ستێك  له‌بواری كاره‌با له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته‌ واژووبكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و میری كوێت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه‌و، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا  سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباحی میری كوێت ، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ هاریكاری عێراق، هاوكات بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ یه‌كێك له‌ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كوه‌یت و حكومه‌تی ئه‌و لاَته‌ هاریكاریكردنی عێراق بێت.

412 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر