Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو یانەی ئیتاڵی مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند

په‌یام - سپۆرت


هەردوو یانەی باری و چێزینای پلە دووی ئیتاڵی مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا و لە پێگەی خۆیان هەردوو یانەی مێژووی باری و چیزینا مایەپووچ بوونیان ئاشكرا كرد، ئەمە لە کاتێکدا هەردوو یانەکە وەرزی رابردوو لە خولی پلە دووەکان یاریان کردووه‌، یانەی باری زۆریش نزیکبوو لەوەی کۆتایی ئەم وەرزە بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا سەربکەوێتەوە.

پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەگەر یاساکان بەسەریاندا جێبەجێ بکرێت، شارەوانی شارەکە دەستبەسەر هەردوو یانەکەدا ده‌گرێت و دواتر بۆ ریزی یانە پلە چوارەکان هاوشیوەی چوار ساڵ پێش ئێستایی یانە پارما داده‌بەزێنرێن.

جێی ئاماژەیە یانەی باری ساڵی ساڵی 1908 ی سەدەی رابردوو دامەزراوە و هەرچی یانەی چیزیناشە لە ساڵی 1940 دامەزارندی راگەیاندبوو.

1775 جار خوێندراوەتەوە
17/07/2018

بابەتی زیاتر