Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران له‌ دادگای‌ دادی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆمارده‌كات


په‌یام

دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی ساڵی 1955ی نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران سكاڵای له‌دژی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا تۆماركرد. 

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا له‌ مانگی ئایاردا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر ئێراندا په‌یماننامه‌یه‌ك پێشێل ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی 1955دا له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه‌.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش به‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی وتووه‌، سكاڵاكه‌ی ئێران بێ بنه‌مایه‌وه‌ و له‌ دادگا به‌رگری له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای بێڕێزی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر دیپلۆماسی و به‌ڵێنه‌ یاساییه‌كان، ئێران پابه‌نده‌ به‌ یاساكانه‌وه‌.


450 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر