Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماتیودی: دەبێت کریستیانۆ شانازی بکات کاتێک لە یۆڤانتۆس لەگەڵ من یاری دەکات

په‌یام - سپۆرت

بلیس ماتیودی فەرەنسی لە لێدوانێکی سەرنجراکێشدا و بە دەم زەردەخەنەوە ئەوە رادەگەیەنێت کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە هاتنی بۆ یۆڤانتۆس دەبێت شانازی بکات.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ماتیودی سەبارەت بە هاتنی کریستیانۆ بۆ یانەکەیان بە پێکەنینەوە وتی: شانازی دەکەم بەوەی لە تەنیشت ئەو یاریزانەوە یاری دەکەم، دەبێت ئەویش شانازیی بەوە بکات لەگەڵ من یاری دەکات چونکە توانیوومە جامی جیهانی ببەمەوە.

لەکۆتایی قسەکانیشدا یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی خانمەپیرەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، تووشی سەرسوڕمان بووە کاتێک کارگێری یۆڤانتۆس رۆناڵدۆیان گواستۆتەوە، لە کۆتایشدا وتی: هەست بە خۆشی دەکەم کاتێک دەبینم کرسیتیانۆ درێسی یانەکەمان دەپۆشێت و کارێکی زۆر باش بوو.

 


2636 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر