Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤاران وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شێوازی یاریكردنی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه‌

په‌یام - سپۆرت

رافائیل ڤاران به‌رگریكاری فه‌ره‌نسا و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ باس له‌ خراپی یاری‌ فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.

ڤاران له‌ گفتوگۆیه‌كی درێژدا باسی له‌ ببردنه‌وه‌ی مۆندیال كرد و وتی: ئێمه‌ له‌ یانه‌كان یاریه‌كی جوان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ مۆندیال گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانیت ركابه‌ره‌كانت تێك بشكێنیت و باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت و نازناوه‌كه‌ به‌رز بكه‌یته‌وه‌.

به‌گریكاره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌ و ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌مان لێكرا ئه‌و كات هه‌ستمان كرد چه‌ند نازناوێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ خۆیشی ڤاران وتی: بیر له‌به‌ده‌ستهێناتی تۆپی ئاڵتونی ناكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكه‌شم كرا ره‌تی ناكه‌مه‌وه‌، ئاماژه‌شی كرد كه‌ هه‌رگیز له‌ سه‌ركردایه‌تیكردن و سه‌رمه‌شقی ناترسێت و هه‌ست به‌ فشار ناكات، به‌ڵكو ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر بابه‌تێكی له‌و جۆره‌ به‌ شانازییه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا ڤاران وتی: زۆر داوام لێكراوه‌ كه‌ وه‌ك رامۆس یاری بكه‌م، به‌ڵام من شیوازی یاریكردنی تایبه‌تی خۆم هه‌یه‌ و پێویست ناكات بیگۆڕم.

683 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر