Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ته‌ندروستی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و دكتۆره‌ی زانیاری‌ له‌سه‌ر ده‌رمانی ڤالزارتای‌ بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام 

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌  هه‌شت كۆمپانیای‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ ده‌رمانی‌ ڤالزارتای‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ و ده‌رمانه‌كانیشی‌ له‌ بازاڕه‌كان كێشایه‌وه‌.

د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: له‌ مانگه‌ 11ی‌ 2016 ده‌رمانی‌ ڤالزارتایان له‌ بازاڕه‌كان كێشاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وكه‌سه‌شیان داوه‌ته‌ دادگا كه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ناو كوردستان. 

سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌و دكتۆره‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌مو هه‌وڵێكی‌ یاسایی‌ ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی‌ ژیانی‌ ئه‌و دكتۆره‌ و تا ئێستاش دادگا سه‌رجه‌می‌ ئه‌و سكاڵانه‌ی‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دكتۆره‌كه‌ تۆماركراون.

دكتۆر ڕێكه‌وت ڕێنمایی‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌شی‌ كرد كه‌ ده‌رمانی‌ ڤالزارتایان به‌كارهێناوه‌ سه‌ردانی‌ دكتۆره‌كانیان بكه‌ن تا جۆری‌ ده‌رمانه‌كه‌یان بۆ بگۆڕن.

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: قه‌رزی‌ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ سه‌د ملیار دینار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

5865 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر