Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤالێنسیا و راهێنەرەکەی گرێبەستەکەیان نوێکردەوە

په‌یام - سپۆرت

یانەی ڤالێنسیایی ئیسپانی نوێکردنەوەی گرێبەستی مارسیلینۆی گارسیایی راهێنەری یانەکەیان راگه‌یاند.

لە پێگەی تایبەت بە خۆی یانەی ڤالێنسیا ئەوەی ئاشکرا کرد سەرۆکی یانەکە لەگەڵ مارسیلینۆی راهێنەر گەیشتوونەکە ڕیککەوتنی کۆتایی و تا هاوینی 2020 گارسیا لە راهێنەرایەتی یانە ئیسپانییەکە بەردەوام دەبێت.

کارگێری یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە سبەی پێنجشەمە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا مەراسیمی واژووکردنی گرێبەستەکە بۆ مارسیلینۆ ساز دەکرێت و دواتر زانیاری لەسەر وەرزی داهاتووی یانەکە دەرخرێتە روو.

مارسیلینۆ گارسیا هاوینی رابردوو راهێنەرایەتی یانەی ڤالێنسیایی وەرگرت، وەرزی رابردووش توانی پلەی چوارەمی لالیگا بۆ ئەو یانەیە بەدەستبهێنێت و یانەکە بۆ یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگەرێنێتەوە.

743 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر