Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كڕواتییه‌كان ده‌ستكه‌وتی مۆندیال بۆ گه‌شتی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان ده‌به‌خشن

په‌یام - سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا ئه‌و پاره‌یه‌یی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌م ده‌ستی كه‌وت به‌و خێزانه‌ هه‌ژارانه‌ی ده‌یبه‌خشێت كه‌ له‌ پشووه‌كاندا توانانی گه‌شتكردنیان نییه‌، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ زلاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری كڕواتیا بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌و 23 ملیۆن یۆرۆیه‌ی له‌ پای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می مۆندیال به‌ خه‌ڵات پێیاندراوه‌، ئه‌وانیش ده‌یبه‌خشن به‌ رێكخراوێكی تایبه‌ت كتا ئه‌وه‌ی خه‌رجی بكات بۆ گه‌شتی ئه‌و خێزانه‌ هه‌ژارانه‌ی كه‌ توانانی گه‌شتی پشووی هاوینه‌یان نییه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندیاوه‌كه‌دا ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومی كراوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ خراپترین ئاستی هێڵی هه‌ژاریدایه‌ له‌ ئه‌وروپا و رێكخراوی تاوانكاری له‌ وڵاتدا بڵاوه‌ی پێكراوه‌.

ده‌شڵێت ئێوه‌ پێویست ناكات پشتیوانی ئێمه‌ بكه‌ن به‌ پۆشینی درێسی كڕواتیا چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ نرخی ئێمه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ئێمه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.


2570 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر