Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەلەمێکى کۆچبەران لە قوبرس ژێرئاوکەوت و 45 كۆچبه‌ر بوونه‌ قوربانی


په‌یام 

نقومبوونی به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی كۆماری قوبرسی باكوور، زیاتر له‌ 45 كۆچبه‌ر بوون به‌ قوربانی و 103 كه‌سیش ڕزگاركران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی قوبرسی باكووره‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌له‌مێك كه‌ نزیكه‌ی 150 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌ره‌نكۆی ژێر ئاو كه‌وتووه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانیویانه‌، 103 له‌ په‌نابه‌ره‌كان ڕزگاربكه‌ن. 

هاوكات ته‌رمی 19كۆچبه‌ریشیان ده‌رهێناوه‌ به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نوسی 25 كۆچبه‌ر دیار نییه‌ و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی دیكه‌ی به‌له‌مه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی قوبرسی باكوور كاری گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی گه‌ڕانی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه‌. 

كارمه‌ندانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاش به‌شداریی له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی له‌ دوای نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ ڕزگاركراون، راده‌ستی توركیا كرانه‌وه‌.

ڕووداوی نوقمبونی به‌له‌می په‌نابه‌ران ڕووداوێكی چه‌ندباره‌یه‌ و له‌ دواین ڕووداویشدا له‌ مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ 68 كۆچبه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای لیبیا گیانیان له‌ده‌ستدا.

593 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر