Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فوئاد مه‌عسوم داوای خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات


په‌یام 

سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای خانه‌نشینكردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.

فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ نوسراوێكدا، كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق كردوه‌، داوای خانه‌نشینكردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.

له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌ ژماره‌ یه‌ك به‌ ئیبتیسام هاشم عه‌بدولحسێن ده‌ستپێ ده‌كات و ژماره‌ (328) به‌ ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د كۆتایی دێت، خانه‌نشین ده‌كرێن. 

ئه‌وه‌شهاتووه‌ سه‌رجه‌میان موچه‌و ئیمتیازاتی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاریان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت و ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارای عێراقیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بێت.

له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ 1ی مانگی ته‌مووزی2018 ه‌وه‌ بچێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

466 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر