Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ ماوه‌ی باری نائاسایی له‌ سه‌رانسه‌ری توركیا كۆتایی دێت


په‌یام 

توركیا ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌نێو باری نائاساییدایه‌ و به‌ پێی‌ ئاماره‌كانیش له‌م ماوه‌یه‌دا 102 شاره‌وانی قه‌یووم كراون، چه‌ندین شوێنیش داخراون و ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیركران و به‌شێكیشیان نانبڕاو كران.

له‌ ماوه‌ی باری نائاسایدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 446 هه‌زار و 13 كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت كراوه‌ 100 هه‌زار و 661 كه‌س تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن، ئه‌مه‌ به‌ده‌رله‌وه‌ی 48 هه‌زار و 390 كه‌س به‌زیندانیكردن سزادراون كه‌ زۆربه‌یان سه‌ربه‌ بزاڤی خزمه‌تی فه‌تحوڵا گوڵه‌نن كه‌ تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ كوده‌تاكه‌ی‌ 2016 ه‌یه‌.

به‌پێی‌ ووته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئاكپارتی‌ لێدوانیان بۆ میدیاكانی‌ توركیا داوه‌ ئاكپارتی بڕیاریداوه‌ ئه‌مجاره‌ باری نائاسایی درێژنه‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌بری باری نائاسایی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی ناوخۆیی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌. 

پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ 30 خاڵ پێكهاتووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و میتینگ و چالاكی، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی ڕاگه‌یاندن به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه‌.

به‌رپرسانی جه‌هه‌په‌ش له‌ میدیاكانی‌ خۆیانه‌وه‌ زۆر به‌ تووندی دژایه‌تیی پڕۆژه‌ یاساكه‌یان كرد و به‌درێژكراوه‌ی باری نائاسایی وه‌سفیانكرد.

باری نائاسایی له‌ 20-07-2016 راگه‌یێندرا له‌ پاش كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15 ته‌موز ڕاكه‌یه‌ندرا و تا ئێستا حه‌وت جار ماوه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه‌.

382 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر