Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی ئێران: تره‌مپ 8 جار داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌ رۆحانی كردووه‌


په‌یام 

مه‌حمود واعزی‌ سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌شت جار داوای كردووه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ تاران، وه‌زیری به‌ میدیاكارانی ڕاگه‌یاند كه‌ ڕوحانی گۆڕانكاری له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هێشتا دیار نییه‌ چه‌ند وه‌زیر ده‌گۆڕدرێن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی دانوستان نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئاشكرای كرد: كاتێك سه‌ركۆمار به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شاری نیویۆركی كردبوو، تره‌مپ هه‌شت جار داوای كۆبوونه‌وه‌ی لێكردووه‌، به‌ڵام ڕوحانی ئه‌و داواكارییانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنج كۆ یه‌ك هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئێران ڕووی نه‌داوه‌ و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ باشتركردنی باری ئابوری سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ باری جه‌نگی ئابوریدان.

253 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر