Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گواتیمالا.. ژماره‌ی قوربانیانی گڕكانی فیوگۆ بۆ 121 به‌رزبوویه‌وه‌


په‌یام 

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی ڕابردووی گڕكانی فیوگۆ له‌ گواتیمالا، 121 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و وڵاته‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كانی گركانه‌كه‌دا كه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد له‌ 114 كه‌سه‌وه‌ بۆ 121 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ تا ئێستا لانیكه‌م 300 كه‌س بێسه‌روشوێنن له‌ ناوچه‌كه‌دا و لانیكه‌م یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌وه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌ركه‌وتووه‌.

ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیش كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا برینداربوون، خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 200 كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌ ئارامه‌كان.

گڕكانی فیوگۆ كه‌ به‌دووری 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژئاوای گواتیمالا سیتیی پایته‌خت له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كان تیایدا ده‌ستیانپێكردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ده‌ردانی لاڤایه‌كی زۆردا، ماڵه‌كانی گوندی ئێل رۆدیۆی له‌ناوبردووه‌ و زیانێكی زۆری گیانی و مادی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

315 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر