Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چامبەرلین وەرزی داهاتوو لە یارییەکانی لێڤەرپووڵ بێ بەش دەبێت


په‌یام 

یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درێژە کێشانی پێکانەکەی ئۆکسلای چامبەرلین تەواوی هاندەرانی یانەکەی تووشی شۆک کرد.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی لێڤەرپووڵ لە پێگەی تایبەت بە خۆی ئەوەی ئاشکرا کرد، پێکانەکەی چامبەلینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان درێژەی دەکێشێت و بەو هۆیەشەوە بۆ وەرزی داهاتووی 2018 بۆ 2019 ناتوانێت بەشداری یاریەکان بکات.

جامبەرلین بەرانبەر یانەی رۆما لە نیوەی کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو، لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان هاتوو و بەو هۆیەشەوە نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەکی دیکە بکات.

لای خۆشییەوە یۆرگن کلوپی راهێنەری لێڤەرپووڵ ئاماژەی بەوەکرد هەواڵەکە بۆ هاندەرانی یانەکەی زۆر ناخۆشە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت راستگۆ بن و چاوەروان دەکەن جامبەرلین بە باشترین شێوەی بگەرێتەوە.

935 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر