Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هانده‌ران سوکایەتی به‌ کریستیانۆ ده‌كه‌ن

په‌یام - وه‌رزش

لە شاری ناپۆلی باشووری ئیتاڵیا بە دانانی وێنەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەسەر کلێنکسی تەواولێت سوکایەتی بەو هێرشبەرە نوێیەیی یانەی یۆڤانتۆسی رکابەریان دەکەن.

ئەمڕۆ لە شاری ناپۆلی چەند وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە دواتر دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و وەک کارێکی دوور لە ئەخلاقی پێناسە دەکرا، ئەویش پاش ئەوەی یەکێک لە کۆمپانیاکانی کلێنکسی تەواولێت وێنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لەسەر بەرگەکەی دانابوو.

ئەمە لەکاتێکدا ئەو یاریزانە پۆورتوگالییە هیچ لێدوانێکی لە بارەی ئەو شارە و یانەی ناپۆلیشەوە نەداوە، هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆسیش لەم رەفتارەی هاندەرانی ناپۆلی تەواو نیگەران و تووڕەن.
جێی ئاماژەیە هەفتەی پێشوو یانەی یۆڤانتۆس توانی لە بەرانبەر 105 ملیۆن یۆرۆدا کریسیانۆ لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەو ەبۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

جێی بیرهێنانەوەشە هەردوو یانەی ناپۆلی و یۆڤانتۆس لە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا کێبرکێیەکی زۆر توند لە نێوانیاندا هەیە و بەردەوام هاندەرانی هەردوو لا بە توندی توانج لە یەکدی دەدەن.


4708 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

بابەتی زیاتر