Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان داوا له‌ كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن په‌له‌ بكات له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن

كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو، حه‌یده‌رعه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بوو.

ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ  و خۆپیشاندانی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌: هه‌موو لایه‌نه‌كان داوایان كردووه‌ كۆمسیۆن په‌له‌بكات له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ.
به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ رایانگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ نه‌بووه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات و نیگه‌رانی‌ خۆیان له‌وباره‌وه‌ نیشاندا.

هاوكات وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌  بۆ به‌شداری‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ به‌غدا.

 سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ به‌عداد و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌لایه‌ن چوار حزبی‌ كوردستانیه‌وه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌ ساخته‌كارییه‌كه‌ی‌ فراوان و رێكخراویان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا پێشتر سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق چه‌ند جارێك داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ فراوانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كردووه‌ و ئه‌نجامی‌ لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

426 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر