Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: عێراقییه‌كان مافی خۆیانه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ و ڕایگه‌یاند" خه‌ڵكی عێراق مافی خۆیانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.

هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یامێكدا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات" له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ تا جێبه‌جێكردنی‌ داواكانیان، ناوێرت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌می كاره‌باو سووته‌مه‌نی و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌دڵنیاییه‌وه‌ خه‌ڵك تووڕه‌ ده‌كات.

هیزه‌ر ناوێرت ده‌شڵێت ئێمه‌ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه‌، حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنیداوه‌ پارێزگاری له‌مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكات كه‌خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

لێدوانه‌كانی‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌، كه‌دوای هه‌فته‌یه‌كی پڕ له‌خۆپیشاندان حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌ كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 200ـی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

455 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر