Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ سعودییه‌ دواخرا


په‌یام

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ عێراق بۆ سعودیه‌ دواخراوه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی‌ دابینكردنی‌ كاره‌با له‌و وڵاته‌وه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ قاسم فه‌هداوی‌ وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق بڵاوی‌ كرده‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی‌ سعودیه‌ ده‌كه‌ن, به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ تا ئێستا وه‌فده‌كه‌ گه‌شتیان به‌ره‌و سعودیه‌ نه‌كردووه‌ و حكومه‌تی‌ عێراقیش هیچ لێدوانێكی‌ ڕه‌سمی‌ له‌وباره‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ دواخستنی‌ سه‌ردانه‌كه‌ میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌, ته‌واونه‌بونی‌ دۆسیه‌ی‌ گفتوگۆكان هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ دواخستنی‌ سه‌ردانه‌كه‌یه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌سه‌ر زاری‌ محمد باق نوبختی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ ئیچران ڕایگه‌یاند به‌هۆی‌ پێویستی‌ ناوخۆ ناتوانن كاره‌با هه‌نارده‌ی‌ عێراق بكه‌ن, قه‌یرانی‌ كه‌می‌ كاره‌با پارێزگاكانی‌ عێراقی‌ گرته‌وه‌, به‌وهۆیه‌وه‌ پارێزگاكانی‌ به‌سڕه‌ و نه‌جه‌ف و واست چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ تر زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌خۆوه‌بینی‌ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی‌ ناچاركرد هه‌نگاوی‌ خێرا بنێت بۆ دامركاندنه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كان و  پاش شكستهێنانی‌ وه‌فدی‌ عێراقی‌ له‌ ڕازیكردنی‌ تاران بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ كاره‌با وابڵاوكرایه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆپڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ له‌سعودیه‌وه‌ كاره‌با هه‌نارده‌ ده‌كات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌ عێراق ته‌نها توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ 15 هه‌زارو 700 میگاواتی‌ هه‌یه‌, له‌كاتێكدا عێراق بۆ دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ پێویست له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان پێویستی‌ به‌ 23 هه‌زار میگاوات هه‌یه‌ .

399 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر