Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در داوای وه‌ستاندنی سه‌رجه‌م گفتوگۆ سیاسییه‌كان ده‌كات


په‌یام 

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات سه‌رجه‌م گفتوگۆ سیاسییه‌كانیان بوه‌ستێنن و وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه‌. 

سه‌در له‌ تویته‌كه‌دا نوسیویه‌تی: داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەم، گفتوگۆ سیاسییەکان بوەستێنن تاوەکو داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێن."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "شانەیەکی کارکردنی جیدی لەگەڵ حکومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێکدێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکان".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی 11 رۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ و به‌شێكی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی باشوری عێراق به‌رده‌وامه‌ و خۆپیشانده‌ران داوای دابینكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌كه‌ن. 


471 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر