Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی‌ مافی مرۆڤی عێراق ئاماری‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق ئاماری‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردووی‌ پارێزگاكانی‌ باشوور بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق له‌خۆپیشاندانه‌كاندا 12 هاوڵاتی‌ كوژراون و 199ـی‌ دیكه‌ش برینداربوون، 540 خۆپیشانده‌ریش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

عه‌لی‌ شه‌ممه‌ری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران تۆماركراون، ده‌شڵێت حكومه‌ت له‌جیاتی‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاری‌ درووست به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، به‌گولـله‌ وه‌ڵامی‌ داونه‌ته‌وه‌.

زیاتر له‌ 10 ڕۆژه‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی‌ باشووری‌ عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار به‌رده‌وامه‌و له‌ به‌شێكی‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گرژیی و ئاڵۆزی دروستبووه‌، حكومه‌تی عێراقیش بۆ ڕێگریكردن له‌ فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕاگرتووه‌.


479 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر