Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراقی به‌نیازه‌ تانه‌ له‌ خانه‌نشیینبوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بدات


په‌یام 

ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌نیازه‌ تانه‌ له‌ یاسای ماف‌و ده‌ستكه‌وتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بدات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ وه‌ك شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ ڕازی نه‌بووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاندووه‌: حكومه‌ت ده‌توانێ تانه‌ له‌ یاسای ماف‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بدات به‌وپێیه‌ی‌ مادده‌ی 62ی ده‌ستوور به‌ مه‌رجی گرتووه‌ هه‌ر یاسایه‌ك كه‌ لایه‌نی دارایی تێدا بێت ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ئاگاداربكرێته‌وه‌.

له‌و میانه‌یه‌شدا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ی‌ كرد له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حكومه‌تی عێراقی تانه‌ له‌ ناده‌ستوورییبوونی یاسای نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بدات، به‌وپێیه‌ی‌ له‌ په‌سه‌ندكردنیدا هیچ ڕاوێژێك به‌ حكومه‌ت نه‌كراوه‌ له‌كاتێكدا قورسایی دارایی له‌سه‌ر بودجه‌ دروست ده‌كات.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق مه‌ڕسومی خانه‌نشیینبوونی بۆ 328 په‌ڕله‌مانتاری خولی پێشوو ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زیاتری‌ خۆپیشانده‌ران‌و هاووڵاتیانی به‌دواداهات.


433 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر