Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دژه‌ تیرۆری عێراق: ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوكیان ئه‌نجامدا دۆزراونه‌ته‌وه‌


په‌یام 

فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی دووی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق و به‌رپرسی مه‌له‌فی ئه‌منی كركوك ئاشكرای كرد"ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست نیشان كراون كه‌ ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی شاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌ هاوكاری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌عن سه‌عد به‌رپرسی مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك وتی" ئه‌وكه‌سانه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕێی بۆمبی‌ چێنراو و هاوه‌ن و نارنجۆكی ده‌ستی, ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و بووه‌ هۆی برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاولاَتی مه‌ده‌نی.

ناوبراو وتیشی: دوای ڕوداوه‌كان برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و برینی برینداره‌كان كاریگه‌ر نه‌بون و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراون و چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق وتیشی" له‌ ڕێگه‌ی كامێرای چاودێری‌ ناو شاره‌وه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ده‌ست نیشان كراوه‌ كه‌ بۆمبه‌كانی داناوه‌و نارنجۆكه‌كانی فڕێداوه‌ بۆیه‌ له‌ به‌ دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنیان به‌رده‌وامن.

معن سه‌عد وتیشی" هاولاَتیانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ ئارامه‌و ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن ده‌توانن گیانی هاولاَتیانی شاره‌كه‌ له‌ هه‌موو ته‌قینه‌وه‌ و كرده‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراو بپارێزن.


1812 جار خوێندراوەتەوە
19/07/2018

بابەتی زیاتر